About Us

سەرەتای دەستپێکردنی کارو پیشەگەری ئێمە بۆ سەرەتای ساڵانی چلەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، وبة پڕۆژەیەکی بچووک و تازە دەستمان کرد بە دروستکردنی پێداویستیە سادەو سەرەتاییەکانی ناوماڵ بە پشت بەستن بە توانای جەستەیی و لێهاتوویي کاری دەستی بە پێی پێداویستی و خواستی خەلَک لەم سەردەمەدا …. لەگەڵ ڕۆژگاردا و بە پێشکەوتنی جیهان و زۆری خواستی خەلَک بۆ شتی تازە گۆڕانکاریەکی بەرچاو لە کارەکانی ئێمەش بەدی کرا ، لە کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان مۆڵەتی هاوردە کردنی کەرەستە سەرەتاییەکانی دارتاشی وبەکارهێنانی پێشکەوتووترین ئامێری ئەم سەردەمەمان وەرگرت…. لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی 1991 بۆ بوژاندنەوەو ئاوەدان کردنەوەی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوو دەزگا خێرخوازیە نێو دەوڵەتیەکان دەست لە ناو دەست بەشداریمان لە ئاوەدان کردنەوەی دێهات و قوتابخانەو کەمپەکان بە شێوەیەکی بەرچاو كرد

و لە ساڵی 1993دا یەکەم پێشانگامان لە شاری هەولێر دوا بەدوای گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری لە ناوچەکە و کوردستاندا كردەوە و کۆمپانیای سەدەف دامەزرا و بووە بنچینەو بنەما بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر… لەگەڵ بەرزبوونی ئاستی بژێوی خەڵک و زیادبوونی خواست بۆ شتی نوێ، لە ساڵی 2003 دەستمانکرد بە هاوردە کردنی کەل و پەلی ناوماڵ و ئۆفیس و پێداویستی  قوتابخانەو زانکۆ بە هەموو بەشەکانیەوە ..ئەنجا بە وەرگرتنی بڕیکاریەتی ڕاستەوخۆ لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئەم بوارە لە وڵاتانی ( تورکیا ، مالیزیا ، ئیتالیا ، چین ) توانیمان شوێن پەنجەی خۆمان لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و عێراق بە گشتی بكەینەوە ، ئەمەش بە كردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی بە کۆ بە ڕووی گشت پارێزگاکان و بازاڕە ناوخۆییەکان ئەوەش لە ئەنجامی بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی جوانترین کاڵا بە باشترین کوالێتی و کەمترین نرخ ، توانیمان متمانەی كڕیارەكان بەدەست بێنین … لەگەڵ پێشکەوتن و سەرکەوتن لە بواری فۆرنیچەردا کۆمپانیاکەمان چووە ناو دونیای دابینکردنی گشت جۆرە کەل وپەلێکی پارک و باخچە و یاریگا بە گشت جۆرەکانی و هاوردەکردنیان لە وڵاتانی دەرەوە تا ئەمڕۆ.